TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی/ پیاوێک ژنەکەی کوشت و پاشان خۆشی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 17 Şubat 2022 02:11

پەیامی کورد... سلێمانی/ پیاوێک ژنەکەی کوشت و پاشان خۆشی کوشت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک شوقەکانی ڕۆژ سیتی لە سلێمانی، پیاوێک تەقەی لە ژنەکەی کردووە و دەستبەجێ ژنەکەی گیانی لە دەستداوە و دواتریش فیشەکێکی بە خۆیەوە ناوە و گیانی لە دەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەو ڕووداوە ئاگادار کراینەوە تیمەکان چوونە شوێنی ڕووداوەکەو تەرمی ژنێک و پیاوێک هەبوون، بەڵام زانیاری لە بارەی ڕووداوەکە نییە، چونکە ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

وتیشی، تەرمەکان گوازراوانەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەکەن.

Paylas: