TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەکیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکەنەوە

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2020 19:12

پەیامی کورد    ...    یەکیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکەنەوە

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا کە دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە چوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا کۆتایی هاتنی رانەگەێندراوە و "لەبارە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانیش لە مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتین".

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەێندراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، "سوپاس بۆ خوای گەورە کوردستان بەرەو کەناری ئارامبوونەوە هەنگاو دەنێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا لایەنی فەرمی هیچ پەیامێکی لەبارەی نەمانی مەترسی کۆرۆنا لەهەرێم رانەگەیاندوە".ئەوەش هاتوە، "دڵگرانی بەشێک لە زانایانی ئایینیمان پێگەیشتوە لە پەرۆشیان بۆ خزمەتی دین و ژین و کردنەوەی مزگەوت تێدەگەین، دڵنیایی دەدەین بەلەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستاو تایبەتمەندی مانگی ڕەمەزان، لە گەڵ لایەنی پەیوەندار لەسەر خەتین و هەوڵی پێویست لەو بارەوە دەدەین".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و مەترسی درووستکردنی قەرەباڵغی وەکوو یەکێک لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە ، دەرگای مزگەوت، کڵێسا و شوێنە ئاینییەکانی دیکە داخراون.

Paylas: