پەیامی کورد ... هێرشە مووشەکییەکەی ئێران و زەرەر و زیانی مێشکی سەربازانی ئەمریکی گەیشتە زیاتر لە ١٠٩ کەس
هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە عێراق
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسد بوو بە هۆکاری زەرەر و زیانی مێشکی سەربازانی جێگیری ئەمریکی لە ناو خاکی عێراق .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دۆیچێڤێلە ، ژمارەی سەربازانی ئەمریکی کە بە هۆی هێرشی مووشەکی ئێرانەوە بۆ سەر بنکەی سەربازی عێن الاسد لە عێراق تووشی زەرەر و زیانی مێشیکی بوونە بۆ ١٠٩ کەس زیادی کردووە .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی ١١ی فێبریوەری لە نوێترین ئاماری قوربانیانی سەربازانی ئەمریکی لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عێن الاسد ڕایگەیاند کە ٤٥ کەسی دیکە بۆ چارەسەری سەردانی پزیشکیان کردووە و هەر بەم هۆیەوە ژمارەی سەربازانێک کە تووشەی زیانی مێشک بوونەتەوە بۆ ١٠٩ کەس گەیشت .
بە ووتەی پێنتاگۆن ، ٧٦ کەس لەم کەسانە دەرمان کراون و گەڕاونەتەوە سەر خزمەتەکانی خۆیان لەم ژمارەیە ٧٥ کەس لە عێراق و لە کۆی گشتی ٢٧ کەس لە هێزەکانی ئەمریکی زیان پێکەوتوو لە هێرشەکەی ئێران دا بۆ چارەسەری و دەرمان بۆ ئاڵمانیا و ٢١ کەس بۆ ئەمریکا گوازراونەتەوە . هەروەها ٥ کەس لە هێزەکانی زیان پێکەوتوو هێشتا لە بن چاودێری و چارەسەرین و ٧ نەفەری دیکەش لە حاڵی گواستنەوە لە عێراقەوە بۆ ئاڵمانیایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە