پەیامی کورد ... دەرئەنجامەکانی چۆنیەتی تێرۆر کردنی قاسم سلێمانی .
پەرلەمانتارێکی عێراقی لە ئەگەری زۆری ڕۆڵی کارمەندانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی لە تێرۆری قاسم سلێمانی هەواڵیدا .
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تێرۆری قاسم سلێمانی و ئەبوومەهدی مۆهەندێس و زەخت و فشاری ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتی ئەمریکا بۆ پێش گرتن لە ئاشکرا بوونی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هەوالیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نامە نیووز ، سەرچاوە عێراقییەکان نووسیان کە " موحەمەد البلداوی " نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە ئەو لێکۆڵینەوانەی کە ئێستا لە ئارادایە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و کارمەندانی ئەوان لە تێرۆری قاسم سلێمانی فەرماندەی قودس ی سوپای پاسداران و ئەبوو مۆهەندێس جیگری بەڕێوبەری حەشدی شەعبی ئاشکرا کردووە .
ئەو هەروەها رایگەیاند ، ئەمریکا فشار و زەختی زۆری خستووەتە سەر دەوڵەتی عێراق بۆ پێش گرتن لە ئاشکرابوونی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان .هەر بەو جۆرەی کە ترامپ بە شەخسی لە ئەنجامدانی تێرۆری قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس ڕۆڵی هەبوو ، ئێستا لە پێشگرتن لە ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئۆپراسیۆنی تێرۆری ئەویش ڕۆڵی هەیە .
البلداوی رایگەیاند : بە ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکان ، ڕۆڵی گشتی ئەمریکا کە لە ئەنجامدانی تێرۆردا دەستیان هەبووە ، ڕوو دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە