پەیامی کورد... دوو مه‌رزی دیكه له‌نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌كرێنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئێران ئاشكرایكرد كه رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان ھه‌رێم و ئێران به‌رێژه‌ی 25% زیادیكردووه و بڕیاریشه دوو مه‌رزی دیكه له‌نێوان هه‌ولێر و تاران بكرێنه‌وه.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئێران، وتی: "پێش ماوه‌یه‌ك سه‌ردانێكی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئێران له ئورمیه رێكخرا، له‌وێ باس له‌وه‌كرا كه كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئێران زیاد بكرێت".
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ئێستادا به‌راورد به‌ساڵی رابردوو سه‌دا 25 زیادی كردووه، ئه‌مه له‌حاجی ئۆمه‌ران و له مه‌رزه‌كانی دیكه‌ش به‌ھه‌مان شێوه زیادی كردووه، بۆیه به‌رده‌وام به‌ره‌و زیادبوونه و له كۆنفرانسی ئورمیه‌ش باس كرا".
وتیشی: "ھه‌وڵده‌درێت بۆ زیاتر زیادكردنی و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داھاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان پارێزگاری ھه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئورمییه له خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕێوه‌ببچێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاڵوگۆری بازرگانی زیاد بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ھه‌رێم و ئێرانیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه و خودی سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پێویسته ھه‌رچی پێویست بێت بكرێت بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "دوو مه‌رزی دیكه‌ش له قه‌ڵادزێ و له سیده‌كان له‌نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتواندرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئێران زیاد بكرێت و بڕیاره ئه‌و دوو مه‌رزه‌ش له‌م دوو مانگه بكرێنه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە