١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد… ١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان 722 تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 2/11/2021، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان 722 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، 23 کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، هه‌زار و 28 کەسیش چاک بوونەتەوە.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ 352 هه‌زار و 829 كه‌س.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:

 

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦١٥ )

 

١. پشکنین: ( ٦٨٨٩ پشکنینی نوێ)

• ( ٣٦٧٥) هەولێر

• ( ١٠٣٨) سلێمانی

• ( ١٧٧٢) دهۆك

• ( ٦٥) هەڵەبجە

• ( ١٧٨) گەرمیان

• ( ١٦١) ڕاپەڕین

 

٢. تووشبوو: ( ٧٢٢ تووشبووی نوێ)

• ( ٣١٣) هەولێر

• ( ١٤٥) سلێمانی

• ( ٢١٠) دهۆك

• ( ١٩) هەڵەبجە

• ( ٢٣) گەرمیان

• ( ١٢) ڕاپەڕین

 

٣. چاکبوون: ( ١٠٢٨ چاکبوون)

• ( ٥٠٠) هەولێر

• ( ١٣٦) سلێمانی

• ( ٢٩٩) دهۆك

• ( ٢٨) هەڵەبجە

• ( ١٨) گەرمیان

• ( ٤٧) ڕاپەڕین

 

٤. مردن: ( ٢٣ مردن)

• ( ٩) هەولێر

• ( ٥) سلێمانی

• ( ٥) دهۆك

• ( ١) هەڵەبجە

• ( ٢) گەرمیان

• ( ١) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٣٦٨٣٠٢ (١٢٠٦٨٧٨ هەولێر، ٨٣١٧٠٦ سلێمانی، ١٣٠٥٣٤٨ دهۆك، ٢٤٣٧٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٦٢٩٧٣ (١٠٦٧٥١ هەولێر، ١٢٦٠٥٢ سلێمانی، ١٢٣٠٣٢ دهۆك، ٧١٣٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٤٥٢٨٩ ( ١٠٠٩٨٣ هەولێر، ١١٩٧٨١ سلێمانی، ١١٧٩٤٢ دهۆك، ٦٥٨٣ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١١٢٠٣ (٣٩٠٧ هەولێر، ٣٤٨٧ سلێمانی، ٣٤٧٣ دهۆك، ٣٣٦

هەڵەبجە)

مردن ٦٤٨١ (١٨٦١ هەولێر، ٢٧٨٤ سلێمانی، ١٦١٧ دهۆك، ٢١٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢ی تشرینى دووەم ٢٠٢١

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە