پەیامی کورد... بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش رێككەوتن
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش رێككەوتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.
ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب گهیشته بهغدا.
بڕیارە شاندهكهی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی مانەوەیان لە بەغدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە