پەیامی کورد ... وەزیری ژینگەی لۆبنان یش دەستی لەکار کشاندەوە
میدیاکانی لۆبنان لە دەست لەکارکشانەوەی وەزیری ژینگە و پەرەپێدانی ئیداری لۆبنان لە ئاکامی تەقینەوەکەی بەیرووت هەواڵ دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم ، دێمیانووس قتار ، وەزیری ژینگە و پەرەپێدانی ئیداری لۆبنان ئەمڕۆ یەکشەممە دەست لەکار کشانەوەی خۆی لە دەوڵەتی حسان دیاب ، سەرۆکوەزیرانی لۆبنان ڕاگەیاند
مالپەڕی لۆبنان ٢٤ ڕاپۆرتیدا کە قتار لە حاڵی دەست لەکارکشانەوەکەی کە بە هۆی سەپاندنی فشارگەلێک بە سەریەوە بۆ ئەوەی پاشگەزبوونەوەی لەم بڕیارە ئەنجامدراوە .
قتار لە یەکەمین کاردانەوەی خۆیدا دوای دەستلەکار کشانەوەکەی لە پۆستەکەی ووتی : هاوڕێیان و منداڵەکانم لە تەقینەوەکەی بەندەر دا کوژران ناتوانم بە لەسەرشان گرتنی ئەم بەرپرسیاریەتییە بەردەوام بم .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەنال عەبدۆلسەمەد ، وەزیری گەیاندن و زانیاری لۆبنان یش دەست لە کارکشاندنەوەی خۆی لە دەوڵەتی لۆبنان ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە