فینلاند ڕەتی دەکاتەوە ٦ کەس ڕادەستی تورکیا بکاتەوە

فینلاند ڕەتی دەکاتەوە ٦ کەس ڕادەستی تورکیا بکاتەوە

پەیامی کورد... فینلاند ڕەتی دەکاتەوە ٦ کەس ڕادەستی تورکیا بکاتەوە

حکومەتی فینلاند ڕەتی دەکاتەوە ٦ کەس کە لەلایەن تورکیاوە داوا کراونەتەوە ڕادەستی ئەو وڵاتە بکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، وەزارەتی داد بڕیاری داوە و تانەی لێ نادرێت.

سۆنیا فارباسۆ لە وەزارەتی دادی فینلاند ڕایگەیاندووە، کەیسی ڕادەستکردنەوەی ئەو ٦ کەسە بە تورکیا داخراوە و بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دراوە، ئەوەش بەپێی یاسای دیپۆرتکردنەوە.

ڕونیشیکردووتەوە، ناتوانرێت تانە لە بڕیاری وەزارەتی داد بدرێت، هەروەها ناتوانرێت دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری کۆتایی بکرێت، تەنیا لە یەک کاتدا نەبێت ئەویش پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی نوێیە، کە بە تەواوەتی کاریگەری لەسەر بڕیارەکە دروست بکات.

تورکیا بە توندی دژی ئەوە بوو کە فینلاند و سوێد ببنە ئەندامی ناتۆ، چونکە پێی وایە ئارامگەیەکە بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" کە ئەنقەرە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریست لە قەڵەمی دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە