تورکیا/ لە ٧ مانگدا ٣٧ هەزار پەنابەر دیپۆرتکراونەتەوە

تورکیا/ لە ٧ مانگدا ٣٧ هەزار پەنابەر دیپۆرتکراونەتەوە

پەیامی کورد ... تورکیا/ لە ٧ مانگدا ٣٧ هەزار پەنابەر دیپۆرتکراونەتەوە

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا 37 هەزار و 72 کۆچبەر لەلایەن تورکیاوە دیپۆرتکراونەتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ” لەو کۆچبەرانەی دیپۆرت کراونەتەوە، زیاتر لە 12.800 کۆچبەریان ئەفغانی بوون و 5.840 پاکستانی بوون و 18.339 کۆچبەریش لە نەتەوەکانی دیکە بوون”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەناو ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە 6 کۆچبەری عێراقی هەبووە کە بە ڕەزامەندی خۆی گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەو 6 کۆچبەرە عێراقییە دوێنێ، بەرواری 14ی ئاب لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە گەیشتوونەتەوە خاکی هەرێمی کوردستان.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناسەقامگیری ئەفغانستانەوە، کۆچبەرێکی زۆر لە ڕێگەی ئێرانەوە خۆیان گەیاندووەتە باکوری کوردستان و لەوێوە هەوڵیانداوە بگەنە ئەوروپا، بەڵام تورکیا مامەڵەی توندی لەگەڵ ئەفغانییەکان کردووە و بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی دەستگیرکردووە و پاشان دیپۆرتی کردوونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە