پەیامی کورد ... کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراقەوە چووە ناو خاکی سوریا
کاروانێکی نوێی سەربازیی ئەمریکا لەعێراقەوە و لە دەروازەی "ئەلوەلید"وە چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.
ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا ڕایگەیاند،، ٦٠ ئوتۆمبێلی سەربازیی و بارهەڵگر کە ژمارەیەک ئوتۆمبێلی زریپۆش هاوڕێیەتی کردوون، سەرجەمیان ئەمریکی بوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاتوونەتە ناو خاکی سوریاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروانەکە کەلوپەلی سەربازی و کۆمەکی لۆجستی پێبووە بۆ ئەو بنەکە سەربازییەی کە لە ناوچەی ڕیفی حەسەکە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بنیاتنراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە