ڕاگەێندراوێک لە لایەن چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی پاریزگای سنەوە

ڕاگەێندراوێک لە لایەن چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی پاریزگای سنەوە

 پەیامی کورد     ...    ڕاگەێندراوێک لە لایەن چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی پاریزگای سنەوە بۆ بەشدار بوون لە بە خاک سپاردنی دوو لە گیانبەختکراوانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە

خەڵکی به‌شه‌رە‌ف و خه‌باتکاری شاری سنه 

به‌یانی پێنج‌شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٦ی جانیوەری ٢٠٢٠  ته‌رمی دوو که‌س له گیانبه‌ختکردوانی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی بۆ سه‌ر فرۆکه‌ی نه‌فەرهه‌ڵگری ئوکراین به ناوە‌کانی ؛ دوکتور ئاروین_مورە‌ته‌ب هاوژینی دوکتور ئایدا_فه‌رزانه کاتژمێر 10به‌یانی له گۆڕستانی شاری سنه ئه‌سپه‌ردە‌ی خاک دە‌کرێ .
به به‌شداری کردن له ڕێوڕەسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و دوو بەڕێزە یادیان به‌رز و به‌رێز ڕادە‌گرین .

چالاکانی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی شاری سنه
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە