وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هاندانى شه‌قامى عێراقى دژى كورد مه‌ترسیداره‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هاندانى شه‌قامى عێراقى دژى كورد مه‌ترسیداره‌

پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هاندانى شه‌قامى عێراقى دژى كورد مه‌ترسیداره‌

 

جه‌بار یاوه‌ری ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌خنه‌ له‌ هه‌ندێك سه‌ركردایه‌تى و پیاوى ئایینى شیعه‌ ده‌گرێت و ده‌ڵێت: هاندانى شه‌قامى عێراقى دژى پێكهاته‌ى كورد مه‌ترسیداره‌.

 

جه‌بار یاوه‌ری له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كانى قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و چه‌ند پیاوێكى ئایینى شیعه‌ باسى له‌وه‌كردوه‌: هاندانی شه‌قامی عێراقی دژی كورد مه‌ترسیداره‌، كور تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن نیشتمانى و عێراقى نین، به‌ڵام ته‌نانه‌ت كورد كۆنیش شه‌ڕى ئینگلیزى كردوه‌ له‌به‌سره‌.

 

جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه‌: به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ 118 هه‌زار كه‌سه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی شه‌هیدان و برینداران و خانه‌نشینان نه‌گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى تر، 170 هه‌زار كه‌س موچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌شڵێت: هاندانی شه‌قامی عێراقی دژی پێكهاته‌ی كورد مه‌ترسیداره‌ و نازانین ئه‌م ئاڕاسته‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هۆی ناكۆكیه‌كان سه‌ر بودجه‌، داواش ده‌كات له‌و ئاڕاسته‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ خوداش پێی رازی نییه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە