پەیامی کورد ... ١٢ ئەندامی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا لە باکووری عێراق کوژران .
یەحیا ڕەسووڵ ، ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کوژرانی ١٢ ئەندامی گرووپی تێرۆریستی داعش لە باکووری عێراق هەواڵیدا .
یەحیا ڕەسووڵ لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە و ڕایگەیاند : لە سێبەری فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و لە ڕاستای تەواکردنی ئۆپراسیۆنی تایبەت لە ناوچە ئەستەمەکاندا ، یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و دەستپێشخەرانەدا مەقەڕڕەکانی تێرۆریستانمان لە چیاکانی قەرەچووغ لە نزیکی مەخموور کردە ئامانج
دەزگای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم توانی ١٢ تێرۆریستی ئەم گرووپە بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی عێراق و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ناو ببەن .
هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە لیوا روكن قاسم محەمەدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی پلانێكی تۆكمە بە هاوبەشی لەنێوان هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، سامەڕا، فیرقەی نۆی زرێپۆش و هێزەكانی كۆماندۆ و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە كە لە میانیدا پاڵپشتی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانی و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا دابین كرابوو.
فەرماندەی هێزی ووشكانی عیراق، ئاشكرایشیكردووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ژمارەیەك حەشارگە و تونێلی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە خاپووركراون و وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتووانە ئەنجامدراوە كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە درووستكردووە".
لیوا ڕۆكن قاسم محەمەدی جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەكان بە ئامانجی ڕاوەدونانی داعش درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەددین، دیالە و كەركووك پتەوتر دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە