پەیامی کورد... گەورە بەرپرسێكی سوپای ئۆكرانیا كوژرا
سەرۆكی ئۆكرانیا لە بڵاوكراوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند، (ڤالێری زالۆگنی) یاریدەدەری فەرماندەی سوپای وڵاتەكەی، بەهۆی وەرگرتنی دیارییەك لە ڕۆژی لە دایك بوونی، بۆمبی تێدا بووەو پێیدا تەقیوەتەوەو گیانی لەدەستداوە.
(ڤلادیمێر زێلێنسكی) سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای وڵاتەكەی بەهۆی وەرگرتنی دیارییەك لە ڕۆژی لە دایك بوونی گیانی لەدەستداوە.
زێلێنسكی لە بڵاوكراوەیەكدا دەڵێت، تەقینەوەكە لە ماڵی یاریدەدەری سوپای ئۆكرانیا لە ناوچەی كیێڤ ڕوویداوە، لە كاتێكدا ئاهەنگی لەدایكبوونی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی دەگێڕا و ڤالێری، یەكێكە لە هاوڕێ نزیكەكانم لە ڕۆژی لەدایكبوونیدا كوژرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە تەقەمەنییەكە لەناو یەكێك لە دیارییەكانیدا بووەو تەقیوەتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێنراوە بۆ زانینی هۆكارو بارودۆخی تەقینەوەكە تا بزانرێت كێی لە پشت بووە.
باسی لەوەش كردووە، هاوسەرەكەی و چوار منداڵی لە ڕووداوەكە بە سەلامەت ڕزگاریان بووەو بە ئازارێكی سەخت و خەسارەتێكی گەورەی بۆ هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیاو بۆ سەرۆكی وڵاتەكەش بە تایبەت وەسف كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە