ئەگەری درووست بوونی ناوچەی مەرگ زۆر بەهێزە

ئەگەری درووست بوونی ناوچەی مەرگ زۆر بەهێزە

پەیامی کورد   ...    زانایان درووست بوونی ناوچەیەکی زۆر گەورەی بێ ئۆکسیژێن یان لە نزیکی مەکسیک پێش بینی کرد .

بە پێێ ڕاپۆرتێک لە ساینس الێرت ، زانایانی بنکەی نەتەوەیی زەریا و جەو لە زانکۆی لۆئیزیانا لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لە خەلیجی مەکسیک یەکێک لە گەورەترین ناوچەکانی بێ ئۆکسیژێن لە مێژوویان پێش بینی کرد . ئەم ناوچەیە لە درووست بوونی جۆلبەکی بچووک بەدی هاتووە و دەبێتە هۆکاری مردنی ماسییەکان و باقی زیندەوارەکانی دەریایی .

هۆکاری درووست بوونی ئەم ناوچە مردووە ، بە بۆنەی سەررێژ بوونی ئاوگەلێک بە قەلیایی بوونی کیمیاگەلی کشت و کاڵییە . مەواددی خۆراکی زیاد لە پێویست ، هاتووەتە ناو جەرەیانی ئاوەکانی ڕۆخانەکانەوە و گەیشتووەتە ناو خەلیجی مەکسیکەوە و هۆکاری درووست بوونی زیاد لە پێویستی جۆلبەکەکان دەبێت . لە دوای ئەوە دەمرن و لە بن دەریادا دەست بە هەڵوەشاندنەوە و هەڵکشانی ئۆکسیژێن لە ئاوی دەریا دەکەن کە لە ئاکامی ئەم ڕووداوەدا ماسییەکان لە بێ ئۆکستژێنی دا دەخنکێن و یا خود خەلیجەکە بە جێ دەهێڵن . ئەم باروودۆخە دەبێتە هۆکاری ئەوەی تاکوو ماسیگران نەتوانن ماسی بدۆزنەوە و ژیانی ئەوانیش بە بۆنەی دەست پێڕانەگەیشتنیان بە ڕاوی ماسی دەکەوێتە بەر مەترسییەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە