سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەینێت: لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شەڕی ناوخۆ ڕوو دەدات.
ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ھەوڵێكی مەترسیدار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئارادایە.
هەروەها ووتیشی: لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان، ئەگەری درووست بونی شەڕی ناوخۆ بەهێزە.
جێگای ئاماژە بۆكردنە دوێنێ دووشەممە ٢٨-٥-٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 165 پەرلەمانتار بڕیارێکی پەسندکرد، کە داوای بە دەست ژماردنەوەی لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەکات. هەروەها دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی چوار پارێزگای هەڵوەشاندەوە.
بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەوەش دوای ناڕەزای ژمارەیەک لیست و قەوارەی سیاسی لە دەنگەکانیان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات، کە ساختەکاری تێدا سەلماوە، هەروەها دەنگدانی ئاوارەکان لە هەموو پارێزگاکان بەبێ نەینەوا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە