پەیامی کورد ... رێكخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری مەترسیدار لە بەربڵاوبوونی زیاتری کۆرۆنا دەدات .
رێكخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری دا لە پەرەسەندنی زیاتری پەتای كۆرۆنا و بەڕێوبەری گشتی رێكخراوەكەش دەڵێت "ووڵاتانی جیهان بەپێی پێویست پابەندی رێككارەكانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە پەتاكە نین، ئەوەش مەترسی گەورەی لێدەكەوێتەوە".
تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس بەڕێوبەری گشتی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی لە پرێس كۆنفرانسێكی ڤیدیۆییدا لە شاری ژنێڤ ی سویسراوە ووتی "با ڕاستگۆ بین، زۆرێك لە ووڵاتانی جیهان بە رێچكەیەكی هەڵەدا دەڕۆن، تائێستاش ڤیرووسی كۆرۆنا دوژمنی یەكەمی جیهانە و قەیرانەكە بەرەو خراپتربوون دەچێت".
ووتیشی "ئەگەر رێككارە سەرەكییەكان پەیڕەونەكرێن، تاكە رێچكە، كە پەتاكە پەیڕەوی دەكات ئەوەیە "زیاتر و زیاتر و زیاتر" خراپتر دەبێت، پێویستیش ناكات بارودۆخەكە بەو ئاراستەیەدا بڕوات، بەڵام ووڵاتانی جیهان بەپێی پێویست پابەندی رێككارەكانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە پەتاكە نین، ئەوەش مەترسی گەورەی لێ دەكەوێتەوە".
تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا لە جیهاندا ١٣ ملیۆن و ٢٤٠ هەزاری تێپەڕاندوە و ژمارەكانیش بەردەوامن لە هەڵكشان، زیاتر لە ٥٧٥ هەزار كەسیش تائێستا گیانیان لە دەستداوە، بەڵام چاكبوونەوە لە سەرو ٧ ملیۆن و ٧٠٧ هەزارەوەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە