پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی هۆشداری مەترسیدار دەدات لە ناوچەی ئاسیا بە تایبەتی
بەرپرسێكی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێت "كۆتاییهاتنی پەتای كۆرۆنا لە ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام زۆر دوورە لەوەی كۆتایی پێبێت و ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر تەنها هەندێك كاتیان دەداتێ پێش ئەوەی ڤیرووسەكە لەسەرئاستی فراوان بڵاوببێتەوە".
تاكیشی كاسای بەڕێوبەری هەرێمی لەناوچەی خۆرئاوای زەریای ئارام لە رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەداوە، لە ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام سەرەڕای ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ، بەڵام مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسەكە كۆتایی نایەت، چوونكە بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە جیهاندا بەردەوامە.
ووتیشی "پێویستە هەموان ئامادەكاری بكەن بۆ بڵاوبوونەوەی فراوانی ڤایرووسەكە، ئەو رێوشوێنانەی هەیە تەنها كاتی زیاتریان دەداتێ بۆ ئامادەكاری تا ڤیرووسەكە لەسەرئاستێكی فراوان بڵاودەبێتەوە".
كاسای هۆشداریش دەداتە ئەو دەوڵەتانەی ژمارەی تووشبوان تێیاندا كەمدەكات، كە رێوشوێنەكان شلنەكەنەوە، چوونكە ڤیرووسەكە دووبارە دەگەڕێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە