ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر و گومانئاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کرماشان

Dîroka Belavkirin :
ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر و گومانئاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کرماشان
پەیامی کورد    ...   ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر و گومانئاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کرماشان

ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر و گومانئاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کرماشان؛ خێزانی میلیشیاکان ماوەی دوو ساڵە لە باشترین هۆتێلەکانی شارەکەدا نیشتەجێن

بەپێی زانیارییەكان لە سەرچاوە خۆجێیەکانی کرماشانەوە، بنەماڵەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نزیکەی دوو ساڵ پێشەوە، لە سێ هۆتێلی لوکس و باشترینی ئەو شارە نیشتەجێن:
هۆتێل پارسیان (بلواری تاق بۆستان)
هۆتێل ئازادگان (شارۆچكەی تەعاون)
هۆتێل جەمشید (دەوروبەری گۆڕەپانی تاق بۆستان)

ئەم هۆتێلانە لە باشترین ناوەندەکانی نیشتەجێبوونن لە کرماشان. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کارتە بانکیانەی کە بەو خێزانانە دەدرێن، بێناون و باڵانسی بێسنووریان هەیە؛ هەنگاوێک کە ئاماژەیە بۆ دابین کردنی دارایی تەواو و بێ سنوور لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە.

ئەم ئامادەبوونە درێژخایەن و تێچووی زۆرە لە کاتێکدایە کە کرماشان یەکێک لە ناوچە گەرمەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ بووە و تا ئێستاش لە ژێر کۆنترۆڵی قورسی ئەمنی دا ماوەتەوە.

پرسیاری سەرەکی: بۆچی دوو ساڵە خێزانە میلیشیا عێراقییەکان لە دڵی شاری کرماشان لە باشترین هۆتێلەکاندا دەژین؟ ئایا ئەمە بەشێکە لە پلانی سەربازی-ئەمنی بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی ڕۆژئاوا یان ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ئەگەری؟

بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کرماشان و قەسری شیرین ئیتر دەنگۆ نییە؛ واقیعێکی گومانئاوی  پڕ تێچووە کە خەڵکی ناوچەکە ڕۆژانە دەیبینن و بەرگەی دەگرن.