پەیامی کورد ... پەیامی ڕوونی ترامپ بە ئێران : ڕاگرتنی چەکی ئەتۆمی و سەرکوتی ناڕازییان
ووتەبێژی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەیامێکی ڕوون و ڕاستەوخۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ناردووە: ڕاگرتنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی و کۆتایی هێنان بە کوشتن و سەرکوتی خۆپیشاندەران.
ناوبراو بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەولەویەتی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا، ووتی: ترامپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و لە هەمان کات دا خوازیاری کۆتایی هێنان بە تووندوتیژی دژ بە خەڵکی ناڕازییە.
بە ووتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، ترامپ نیشانی داوە کە هەرکاتێک گفتوگۆ لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکادا بگونجێت، ئەوە ئامادەیە بۆ دانووستان. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا سیاسەتی "زۆرترین فشار" لە کارنامەی واشینتۆن دایە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: سەرنجی سەرەکی سەرۆک کۆمار پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەتی و پرسی کۆماری ئیسلامیش لەمە بێبەش نییە.