ئوسترالیا : کوشتنی هەزاران خۆپیشاندەر لەلایەن دەسەڵاتی ئێران ەوە تاوان بوو
ڕیچارد مارلز، وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا لە کۆبوونەوەی پرسیار و ووڵام لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، حکوومەت و خەڵکی ئوسترالیا لەپاڵ خەڵکی ئازای ئێران دا وەستاون کە بۆ مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان دژی ڕێژیمێکی سەرکوتکەر و ستەمکار ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ناوبراو وتوویەتی کە هیچ ڕەوایی یەک بۆ ڕێژیمی ئێران نییە کە بۆ پاراستنی دەسەڵات هەزاران هاووڵاتی خۆی بکوژێت، ئەمە تاوانە.
وەزیری بەرگری ئوسترالیا هەروەها ڕێژیمی ئێرانی بە هێزێکی وێرانکەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان ناو برد و ووتی : ئوسترالیا بە ڕێز و سەرسووڕمانەوە سەیری ئەو ئێرانییانە دەکات کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.