ترامپ : ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە تیرۆری من بکاتەوە، لەسەر ڕووی زەوی دەیانسڕینەوە

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە تیرۆری من بکاتەوە، لەسەر ڕووی زەوی دەیانسڕینەوە
  • ترامپ : ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر لە تیرۆری من بکاتەوە، لەسەر ڕووی زەوی دەیانسڕینەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیووز نەیشن، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی کە ئەگەر ڕژیمی ئێران هەر هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی بگرێتەبەر، ووڵامدانەوەی ئەمریکا "یەکلاکەرەوە، تووند و وێرانکەر" دەبێت.

ترامپ بە جەختکردنەوە لەسەر دەرکردنی فەرمانی پێش وەختەی دیاریکراو ووتی؛
"ئەگەر ئەوە ڕووبدات هەموو ووڵاتەکەیان دەتەقێتەوە، بێ دوودڵی زۆر بە تووندی لێیان دەدەم، فەرمانی زۆر پتەوم دەرکردووە."

ناوبراو هەروەها بە ڕەخنە لە هەڵوێستی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەرامبەر کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند؛
"سەرۆک كۆمارێك دەبێت بەرگری لە سەرۆک كۆمارێكی دیکە بکات."

ترامپ لە درێژەدا ئاماژەی بەوە كرد، ووڵامدانەوەی ئەمریکا تەنها بە هەڕەشەکردن لە دژی خۆی سنووردار نییە و ڕایگەیاند؛
"تەنانەت ئەگەر ئەم هەڕەشانە ئاراستەی هەر کەسێکی دیکە بکرێن، مەرج نییە سەرۆکی ووڵات بێ، ووڵامی ئێمە یەکلاکەرەوە و بەهێز دەبێت".