ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرش كردنە سەر نەخۆشخانەی خومەینی لە ئیلام
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی هێرشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ئیلام بە تووندی مەحکووم کرد و بە "پێشێل کردنی یاسای نێودەوڵەتی" ناوبرد.
ڕێکخراوەکە بە بڵاو كردنەوەی پەیامێک لە ئێکس ڕایگەیاندووە کە لە کاتی هێرشەکەدا خۆپیشاندەرانی بریندار بە مەبەستی چاودێری لە نەخۆشخانەكە بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، زۆرێک لەو کەسانەی کە لە کاتی سەرکوتی کوشندە لە ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای ئیلام بریندار بوون، بە مەبەستی چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی. ژمارەیەک لەو بریندارانە لە قوربانییانی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەلەکشاهی بوون.
هەروەها تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانیش بڵاویکردەوە کە بەکرێگیراوانی سوپای پاسداران تەقەیان لە کۆمەڵێک خۆپیشاندەر كردووە کە لە شەقامێکی نزیک فەرمانداری و بنکەکانی بەسیج تێپەڕیوون؛ هێرشێک کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لانیکەم ١١ کەس کوژراون.