پەیامی کورد... ئەردۆغان: پێشهاتەکانی حەلەب دەرفەتێکی مێژوویین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لە نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: "پێشهاتەکانی حەلەب دەرفەتێکی مێژوویین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
زیاتر وتی: "پاککردنەوەی حەلەب لە چەکدارانی هەسەدە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چەسپاندنی ئاشتییەکی بەردەوام و سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ناتوانین ڕێگە بدەین برایەتی نێوان تورک، عەرەب و کورد تێکبدرێت و دەبێت پرۆسەکە بە هەستیاری و وریاییەوە لە هەر هاندان و کارێکی ئاژاوەگێڕانە بەڕێوەببەین."
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە "حکومەتی دیمەشق بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات کە لە بەرژەوەندی گەلی سووریادایە."