پەیامی کورد ... ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ دەرچوون دەرکرد : کارمەندانی بەحرەین کەم کرانەوە بۆ ئاستی ‘گرینگی ئەرک’ | هاکابی بۆ ستافی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل: ‘ئەگەر دەتەوێت دەربچیت، ئەمڕۆ بڕۆ’
لە نیشانەکانی ئامادەیی بۆ ململانێی سەربازی ڕاستەوخۆ، ئەمریکا دوو کردەوەی هاوکات و بێ وێنەی ئەنجام دا : کەم کردنەوەی بەرچاوی کارمەندانی بارەگای بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی لە بەحرەین بۆ ئاستی ‘ئەرکی گرینگ’ (کەمتر لە 100 کارمەند) و هەروەها ڕێگەدان بە ڕۆیشتنی دەست بەجێی ستافی باڵیۆزخانەی غەیرە فریاگوزاری لە ئیسرائیل، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ‘ئەمڕۆ’.
مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە ئیمەیڵێکی ناوخۆیی بۆ کارمەندانی باڵیۆزخانە لە قودس نووسیویەتی : ئەگەر پلانت هەیە ووڵات بەجێ بهێڵیت، باشتر وایە ئەمڕۆ ئەو کارە بکەیت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لەکاتێکدا "پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات"، بەڵام ئەوانەی ئارەزووی ڕۆشتنیان هەیە پێویستە دەستبەجێ پلان دابنێن، بە لەبەرچاوگرتنی خواستێکی زۆر لەسەر کورسی هێڵی ئاسمانی و ئەگەری سنووردارکردنی گەشتەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دۆخی باڵیۆزخانەکەی گۆڕی بۆ "ڕێگەپێدانی ڕۆیشتنی نائاسایی"، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات ئیسرائیل بەجێ بهێڵن تاوەکوو گەشتە بازرگانییەکان بەردەست دەبن. ئەمەش هاوشێوەی دۆخی باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەیرووت کە لەم دوایی یانەدا گۆڕدرا بۆ "ڕۆیشتنی ناچاری".
لە هەمان کاتدا چەندین ڕاپۆرت، لەوانەش فۆکس نیوز، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە بارەگای بەلەمی پێنجەم لە بەحرەین – دڵی ئۆپراسیۆنە دەریاییەکانی ئەمریکا لە کەندئاوی فارس – بۆ “ئەرکی گرینگ” دابەزیوە و ئێستا کەمتر لە ١٠٠ کارمەندی لەوێ هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە