ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە،

Dîroka Belavkirin :
ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە،
  • ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە،

 

ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە و بەوەش سەرجەم پارەکانیان لە یەکیەتییەکە بلۆک دەکرێت و رێگری دەکرێت لەوەی لە ووڵاتانی ئەورووپا پارە بۆ ئەو رێکخراوە بڕوات.

ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت ئەنجوومەنەکەیان لە رۆژی 29ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ رەزامەندی نیشان دا بەپێی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

بەپێی ئەو بریارە، هەموو چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا قەدەغە دەکرێت و سەرجەم پارەو  سەرمایەکانی ئەو هێزە لە یەکیەتییەکە بلۆک دەکرێن، هەروەها چوونە ناو خاکی ئەورووپا لە ئەندامانی قەدەغە دەکرێت و هەر جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بە "تاوانی تیرۆریستی" هەژمار دەکرێت.