فۆکس نیووز : ئێران فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و هەروەها باقی سەروەت و سامانی سەربازی و نیزامی خۆی جووڵە پێکردووە !
♨️ شارەزایەکی بەرگری بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە ژێر پەردەی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و باقی سەروەت و سامانی سەربازی خۆی لە گەرووی هورمز گواستووەتەوە.
♨️ کامیرۆن چێڵ، لە کۆمپانیای بەرگری دراگۆن فلای، ئەو هەنگاوەی بە "هەڵکشانی حیساب کراو" ناوبرد لە نێوان بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا و ووتی ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 Reaper precision-struke لە ناوچەکەدا بیندراون.
♨️ مەشقەکانی ڕووسیا ڕووپۆشی بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دابین کرد بۆ ئەوەی بچنە شوێنی هێرش کردنە سەر. ئەوان لە ژێر پەردەی ئەو مانۆڕە سەربازییانەی کە بەدرێژایی کەنارئاوەکان ئەنجام دەدرا، ئامێرەکانیان دەگواستووەتەوە.