ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا : خامنەیی "قەسابی ئێرانە"؛ ئەو تیرۆریستانەی کە پشتگیریان دەکات هاوڕێ و هاوکارەکانمیان کوشت

Dîroka Belavkirin :
ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا : خامنەیی "قەسابی ئێرانە"؛ ئەو تیرۆریستانەی کە پشتگیریان دەکات هاوڕێ و هاوکارەکانمیان کوشت
  • ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا : خامنەیی "قەسابی ئێرانە"؛ ئەو تیرۆریستانەی کە پشتگیریان دەکات هاوڕێ و هاوکارەکانمیان کوشت

 

دەن بیكن، نوێنەری كۆماریخوازەكان لە كۆنگرەی ئەمریكا، لە کاردانەوەیەكی تونددا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەم دوایی یەی خامنەیی، دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی، بە "قەسابی ئێران" ناوبرد و ئەوی ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیاری تیرۆریزمی جیهانی زانی.

پۆستەکەی خامنەیی کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە "ئێمە دەستپێشخەری شەڕ نین" و "هەر هێرشێک بە گورزێکی یەکلاکەرەوە لەلایەن ئێرانەوە ووڵام دەدرێتەوە"، بەم ووڵامە ڕاشكاوە بەرەوڕوو بووەوە:

"ئەمە قسەی قەسابی ئێرانە".
تێبینی: من چەندین هاوڕێ و هاوکارم بە دەستی ئەو تیرۆریستانە لە دەست داوە کە ئێوە پارە و چەکتان بۆ دابین کردوون”.