پەیامی کورد ... ئەورووپا دەستی کردووە بە قبووڵ کردنی ئەوەی کە کیێڤ دەبێت ئیمتیازات بدات
🔹ئەورووپا دەست دەکات بە قبووڵ کردنی ئەوەی کە کیێڤ بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێیەکان دەبێت ئیمتیازاتی خاکی بدات. ڕۆژنامەی ئێل پایسی ئیسپانی ئەم هەواڵە بڵاودەکاتەوە.
🔹ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هەستکردن بە بێدەسەڵاتی لە ئەورووپادا زیاد دەکات سەبارەت بەو ڕۆڵەی کە دەتوانێت بیگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین.
🔹لە وتارەکەدا هاتووە: “نیگەرانییەکی تایبەت لە گەرەنتی ئەمنی و پەرەسەندنی باوەڕێک هەیە کە وڵات... ڕەنگە ناچار بێت ئیمتیازاتی گەورەی خاکی بدات.”
🔹ئاماژە بەوە دەکرێت کە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی کیێڤ بە ئاشکرا دان بەم شتەدا نادەن، بەڵام بیرۆکەکە "هێواش هێواش دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە."
🔹لەهەمان کاتدا، وەک ئەلپایس جەختی لەسەر دەکاتەوە، ئەو بیرۆکەیەی کە کیێڤ بەو جۆرە زیانانە ڕازی دەبێت، بووەتە هۆی بەرخۆدانی بەرچاو لە دەوڵەتانی باڵتیک و پۆڵەندا.
🔹پێشتر ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردەوە، پێگەی سیاسی و داهاتووی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە مەترسی دایە.