پەیامی کورد ... ئەورووپا کەمێک زیاتر لە کەتیبەیەک بۆ بەرگریکردن لە گرینلاند لە ئەمریکا جێگیر دەکات
🛰بەپێی زانیارییەکان ، ووڵاتانی ئەوروپای ناتۆ، لەسەر داوای کۆپنهاگن، ئامادەن کەمێک زیاتر لە 30 سەرباز بۆ بەرگریکردن لە گرینلاند لە دەستی ئەمریکا بنێرن.
🛰پێشتر حەوت ووڵاتی ئەورووپای ناتۆ نیازی خۆیان بۆ ناردنی هێزی سەربازی ڕاگەیاندووە. بڕیارە بەم نزیکانە 34 سەرباز بگەنە گرینلاند.
🛰ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی دانیمارک ڕایگەیاند کە بە هاوکاری نزیک لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی، ئامادەیی سەربازی خۆیان لەو خاکەدا بەهێزتر دەکەن و چالاکییەکانی مەشق و ڕاهێنان لەو دوورگەیە چڕتر دەکەنەوە.