پەیامی کورد ... کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا : لە میانەی وتووێژەکانی کۆشکی سپی، مەدالیای نۆبڵی ئاشتی پێشکەش بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە
ماریا کۆرینا ماچادۆ، کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا ڕایگەیاند، لە میانەی وتووێژەکانی کۆشکی سپی، مەدالیای نۆبڵی ئاشتی پێشکەش بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە
🔸 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژێستە هێمایە بۆ ئەوەی کە ناوی لێنا "پابەندبوون" بە "ئازادی" ڤەنزۆئێللا.
🔸 کۆبوونەوەکە دوای لەشکرکێشی سەربازی ئەمریکا هات بۆ سەر ڤەنزۆئێللا، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێللا و سیلیا فلۆریسی هاوسەرییان ڕفاند. دیۆسدادۆ کابێلۆ، وەزیری ناوخۆی ڤەنزۆئێللا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەناویان دا هاووڵاتیانی مەدەنی، واشینتۆن یشی سەرکۆنەکرد بەهۆی پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.