بانگەشەی کەواکێبیان سەبارەت بە ناردنی نامەی پزیشکیان بۆ بن سەلمان و گواستنەوەی بۆ ترامپ

Dîroka Belavkirin :
بانگەشەی کەواکێبیان سەبارەت بە ناردنی نامەی پزیشکیان بۆ بن سەلمان و گواستنەوەی بۆ ترامپ
پەیامی کورد   ...   بانگەشەی کەواکێبیان سەبارەت بە ناردنی نامەی پزیشکیان بۆ بن سەلمان و گواستنەوەی بۆ ترامپ

مستەفا کەواکێبیان پەرلەمانتاری پێشووی سەعوودیە بانگەشەی ئەوەی کرد کە مەسعوود پزیشکیان نامەیەکی ئاراستەی محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سەعوودیە کردووە، کە بە ڕەزامەندی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ئامادەکراوە. بە ووتەی ئەو، ئەم نامەیە لەلایەن بن سەلمانەوە گەیشتە دۆناڵد ترامپ.

کەواکێبیان زیادی کرد: لەم نامەیەدا سەرۆک کۆماری ئیسلامی بە وەکالەت ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمریکا "بەبێ مەرجی پێش وەختە و بەبێ دیکتەکردنی هەڵوێست" ڕاگەیاند. هەروەها باسی لەوەش کرد کە ترامپ دوای پێگەی ئەم پەیامە کاردانەوەی هەبوو و باسی لە ئەگەری دانووستان کرد.

ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە پێشتر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە مەبەست لە نامەی پزیشکان بۆ شازادەی جێنشینی سەعوودیە تەنیا بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری بووە بۆ میوانداریکردنی ڕێوڕەسمی حەج و هیچ لێدوانێکیان لەسەر بوونی ناوەڕۆکی سیاسی تێدا نەبووە.