جێگری بەڕێوبەری گشتی گرووپی میدیایی ڕووسیا سێگۆدنیا : داهاتووی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەورووپا لە تەمێکی نادڵنیایی دا

Dîroka Belavkirin :
جێگری بەڕێوبەری گشتی گرووپی میدیایی ڕووسیا سێگۆدنیا : داهاتووی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەورووپا لە تەمێکی نادڵنیایی دا
پەیامی کورد   ...   جێگری بەڕێوبەری گشتی گرووپی میدیایی ڕووسیا سێگۆدنیا : داهاتووی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەورووپا لە تەمێکی نادڵنیایی دا

▫️گفتۆگۆگەلی پێشبینی کراو ململانێی ئۆکراین بووەتە تاقیکردنەوەیەک بۆ نوخبەی ئەورووپی، کە چالاکانە خەریکی شەڕێکی تێکەڵە لەگەڵ ڕووسیا بۆ ئەوەی “شکستێکی ستراتیژی” بسەپێنن. لە ئەنجام دا بە لەبەرچاوگرتنی شکستی ڕواڵەتی کیێڤ، گفتوگۆوەکان سەبارەت بە ڕۆڵی داهاتووی ئەورووپا لە کاروباری جیهانی دا چڕتر بووەتەوە. ئەلێکساندەر یاکۆڤێنکۆ، جێگری بەڕێوبەری گشتی گرووپی میدیایی ڕووسیا سێگۆدنیا و ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی زانستی و پسپۆڕی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە ووتارێکدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆتنیک نووسیویەتی :

تەنانەت ئەورووپییەکان خۆیان لە داهاتووی ئەورووپا دڵنیا نین: ووڵاتانی پێشەنگی ئەورووپا ساڵانێکە لە پاشەکشەی ئابووری دان، ڕووبەڕووی بن بەستی کۆچکردن بوونەتەوە و ڕووبەڕووی قەیرانی سیستەمی سیاسی دەبنەوە کە هیچ ووڵامێک بۆ ئەم تەحەددایانە ناداتەوە.

ڕوونە کە قەیرانی ئۆکراین کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئیستفزازی کرابوو، پیلانێک بوو دژی ئەورووپا و ئامانجی ڕێگریکردن بوو لە "یەکیتی نێوان ڕووسیا و ئەورووپا". ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئەگەری گەڕانەوە بۆ پەیوەندییە ئاسایی یەکان و هاوکاری نێوان ئێمە نییە، بێگومان تەنیا تا ئەو کاتەی نوخبەکانی ئەوێ بگۆڕدرێن.

هەموو شتێک پەیوەستە بە ئەورووپا خۆیەوە: ئایا دەتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکانی بدۆزێتەوە. وە ئەگەر ئەم یەکیتییە بگەڕێتەوە، ئێمە ئامادە دەبین بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانمان.