بۆچی پلانی سێ خاڵی یەکیتی ئەورووپا کارپێ ناکرێت

Dîroka Belavkirin :
بۆچی پلانی سێ خاڵی یەکیتی ئەورووپا کارپێ ناکرێت
پەیامی کورد   ...   بۆچی پلانی سێ خاڵی یەکیتی ئەورووپا کارپێ ناکرێت

🔸 پلانی یەکیتی ئەورووپا لەسەر سێ خاڵ دامەزراوە: هیچ گۆڕانکارییەک لە سنوورەکان، هیچ سنووردارکردنێک بۆ سەربازی ئۆکراین ، هەروەها ڕۆڵی ناوەندی یەکیتی ئەورووپا لە ئاشتی دا.

🔸دکتۆر گۆردۆن، شارەزای سیاسی دەڵێت: "ئەم پلانە کارپێ ناکرێت، چوونکە ئەوان بەدوای ئەوەدان دۆخێک درووست بکەن کە هیچ پەیوەندییەکی بەو دۆخەی لە مەیدان دا هەیە نییە ".

🔸“ئەوان لە بنەڕەت دا دەڵێن هەموو دەست خستنی خاکی ڕووسیا پووچەڵ و بێ بایەخە ، کە دەبێ ڕووسیا بگەڕێتەوە سنوورەکانی، هەروەها هەوڵ دەدەن ئەورووپا بکەنە کەفیل و پارێزەری ئۆکراین، ئەمەش بەو مانایەیە کە یەکیتی ئەورووپا و ناتۆ مافی ئەوەیان هەیە کە ئۆکراین بە تەواوی ملکەچ بکەن و هێز جێگیر بکەن بۆ بە ئامانج گرتنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین .”

🔸بە ووتەی ئەو شارەزایە، هەوڵی یەکیتی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە، پەیوەندی بە هێشتنەوەی ڕووسیا لە بەرگری و سنووردارکردنی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ئۆکراین و گەمارۆدانی ڕووسیا نییە.