بەرپرسێکی ئیسرائیلی: چاودێری ڕووداوێکی مەترسیدار لە ئێران دەکەین

Dîroka Belavkirin :
بەرپرسێکی ئیسرائیلی: چاودێری ڕووداوێکی مەترسیدار لە ئێران دەکەین
پەیامی کورد... بەرپرسێکی ئیسرائیلی: چاودێری ڕووداوێکی مەترسیدار لە ئێران دەکەین

بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی مەترسیدار لە ئێران بەدی کراوە بەبێ ئەوەی لێکەوتەکانی بزانرێت.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری ئەو بەرپرسەوە گواستییەوە: "چاودێری ڕووداوێکی ناوخۆیی مەترسیدار لە ئێران دەکەین و هێشتا زووە بۆ ئەوەی بزانرێت لێکەوتەکانی چی دەبن."

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەگەری دەسپێکردنی "خولی دووەم"ی هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٦دا تاوتوێ کرد.

بەپێی وتەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئەمریکی ئاگادار لە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە، بە کەناڵە ئیسرائیلییەکەیان ڕاگەیاندووە: "نەتانیاهۆ نیگەرانییەکانی ئیسرائیلی سەبارەت بە هەنگاوەکانی بونیادنانەوە کە ڕژێمی ئێران دوای 'جەنگی ١٢ ڕۆژەکە' ئەنجامی دەدات، بۆ ترەمپ خستۆتە ڕوو."

نەتانیاهۆ پێیوابووە کە ڕەنگە هێرشی زیاتر پێویست بێت بۆ ڕێگریکردن لە تاران لە بونیادنانەوەی تواناکانی، بەتایبەتی لەوەی پەیوەندی بە هەردوو بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکییەکەیەوە هەیە.