پەیامی کورد ... بەها ئەعرەجی : مالکی هەبێت یان نا ، هەفتەی ئایندە کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕادەگەێندرێت
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارە لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا کاندیدی کۆتایی و فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری بکات، چ کاندیدەکە نووری مالکی بێت یان هەر کەسایەتییەکی تر، وەک نوێنەری گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەستنیشان دەکرێت. بەها ئەعرەجی سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدان جەخت دەکاتەوە کە دەبێت ڕێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی ئەمریکا لەم پرسەدا بکرێت چوونکە بابەتێکی تەواو ناوخۆیی یە و پەیوەستە بە سەروەری و بڕیاری سیاسی عێراق ەوە.
لەلایەکی تریشەوە، بەربەستی سەرەکی لەبەردەم کاندیدکردنی نووری مالکی بۆ ئەو پۆستە بوونی ناڕەزایەتی و ناکۆکییە لەلایەن بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە کوردی و سوننییەکانەوە. ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە باس لە ئەگەر و دەرفەتی کاندیدکردنی موحەمەد شیاع سوودانی دەکرێت وەک جێگرەوەیەک لەبری مالکی، کە ئەمەش بابەتێکی هەستیار و تایبەتە بە ناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگی و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.