هێنانی زیاتر لە ١٥٠ فڕۆكەی سەربازی ئەمریكا بۆ نزیك ئێران
ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بە پشت بەستن بە داتای بەدواداچوونی فڕینی گشتی و وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد ڕایگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە خێرایی بوونی خۆیان لە نزیک ئێران زیاد کردووە.
تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ فڕۆکەی سەربازی بۆ بنکەکانی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستراونەتەوە، كۆبوونەوەیەك کە شارەزایان بە گەورەتر لە كاتی ئامادەکارییەکان بۆ هێرش بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وەسفی دەكەن.