داگیرکارییەکی نوێ تورکیا ئەم جارە لە ناو خاکی ئێران و بە تایبەتی بۆ سەر گەلی کورد

Dîroka Belavkirin :
داگیرکارییەکی نوێ تورکیا ئەم جارە لە ناو خاکی ئێران و بە تایبەتی بۆ سەر گەلی کورد
  • داگیرکارییەکی نوێ تورکیا ئەم جارە لە ناو خاکی ئێران و بە تایبەتی بۆ سەر گەلی کورد 


بەپێی راپۆرتی ئاژانسی بلوومبێرگ، تورکیا بە فەرمی پلانەکانی خۆی بۆ ئەگەری نائارامی لە ئێران نوێ کردووەتەوە و گرینگترین ئەو زانیارییانەی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردوونەتەوە بریتین لە:
تورکیا پلانی داڕشتووە کە لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یان درووستبوونی پێکدادانی ناوخۆیی، هێزەکانی بنێرێتە ناو قووڵایی خاکی ئێران. ئەمە نەک تەنها بۆ پاراستنی سنوور، بەڵکوو وەک دەستوەردانی پێش وەختە لە قەڵەم دراوە.

بلوومبێرگ ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی سوپای تورکیا، کۆنترۆڵ کردنی ناوچەیەکی دیاریکراوە لە ناو خاکی ئێران دا. 

ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە کە تورکیا تەنها کاتێک ئەم هەنگاوە دەنێت کە دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران لاواز بێت یان کۆنترۆڵی بەسەر ناوچە سنوورییەکان دا نەمێنێت. 

ئەمە لەلایەن چاودێرانەوە وەک هەوڵێک بۆ چەسپاندنی هەژموونی سەربازی تورکیا لە ناوچە کوردی و ئازەرییەکانی ئێران دەبینرێت.