وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراین چین بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بە قبووڵ نەکراو ڕاگەیاند

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراین چین بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بە قبووڵ نەکراو ڕاگەیاند
  • وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراین چین بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بە قبووڵ نەکراو ڕاگەیاند

🔹ماو نینگ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ووتی : "چین هەمیشە پابەند بووە بەو هەڵوێستەی کە نابێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێندرێت، هەروەها پێویستە ڕژێمی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و ڕێککەوتننامە پەیوەندیدارەکان و پرەنسیپی ڕێگریکردن لە شەڕی ئەتۆمی بە تووندی ڕەچاو بکرێت".

🔹پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە بەریتانیا و فەرەنسا خۆیان بۆ گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ ئۆکراین ئامادە دەکەن. بەپێی ئاژانسی هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا، پلانی ووڵاتانی ئەورووپی ئەوەیە کە ئەگەر کیێڤ بۆمبێکی ئەتۆمی هەبێت، یان لانیکەم بۆمبێکی بەناو "پیس"، دەتوانێت داوای هەلومەرجی لەبارتر بکات بۆ کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتییەکان.