سزای نوێی ئەمریكا بۆ سەر ئێران
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاشكرای كرد، سزایان به‌سه‌ر ٣٠ كه‌س و قه‌واره و كه‌شتی دا سه‌پاندووە كە ڕۆڵیان له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و درووستكردنی مووشه‌كی بالیستی و چه‌كی پێشكه‌وتوو هەبووە.
وه‌زاره‌تەكە ڕایگه‌یاندووە، سزا نوێیەكان، به‌شێكن له هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی ئه‌وپه‌ڕی فشار به‌سه‌ر ئێران .
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، به‌شێك له سزاكان، چه‌ند گرووپێكیان كردۆته ئامانج كه بۆ پاڵپشتیكردنی سوپای پاسداران، وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كارده‌كه‌ن و "كه‌ره‌سته‌ی خاوی هه‌ستیار و پێویست" دابین ده‌كه‌ن "بۆ بنیاتنانەوەی توانای به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی، چه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌رهه‌مهێنانی درۆن" له ئێران.
وه‌زارەتەكە هەروەها ئاماژه‌ی به ناوی چوار كه‌سی ئێرانی كردووە كه كراونه‌ته ئامانجی سزا نوێیەكان و ڕایگەیاندووە، ئه‌و كه‌سانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی "پاڵپشتی ته‌كنیكی" سه‌ردانی ڕووسیا و ڤه‌نزۆئێللایان كردووە.