یەکیتی ئەورووپا لە لێکەوتەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران هۆشداری دەدات
"کایا کاڵاس"، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمە، لە برۆکسل هۆشداری دا کە هەر شەڕێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران مەودای بەرفراوان دەبێت و تەنیا لە یەک ناوچەدا سنووردار نابێت.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت هەموو ناوچەکە بگرێتەوە، پێویستمان بە شەڕێکی دیکە نییە لە ناوچەکەدا. کاڵاس جەختیشی لەوە کردەوە کە هێشتا کاتی ماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە و پێویستە سوود لەم دەرفەتە وەربگیرێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئەگەری کردەوەی سەربازی لە دژی ئێران کردووە ئەگەر دانووستانەکان شکست بهێنن.
هاوكات ئێران هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی هەر هێرشێک داوە. "کازم غەریب ئابادی"، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی ژێنێڤ بۆ داماڵینی چەک ووتی : دەرئەنجامەکانی هەر هێرشێک تەنیا لە یەک ووڵاتدا سنووردار نابێت و بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆی دەستپێشخەران یان پشتیوانانی ئەو هەوڵانەیە.