پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی داواکارییەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا لە ئێران
ئەمریکا مەرجی قورسی بۆ ئێران داناوە؛ تاران لەبەردەم بڕیارێکی چارەنووس سازدایە
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئەمریکی ووردەکاری پێشنیازێکی نوێ و تووندی واشینتۆن بۆ تاران ئاشکرا کردووە ، کە تێیدا مەرجی یەکلاکەرەوە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئەتۆمی دانراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشنیازەکەی ئەمریکا سێ خاڵی سەرەکی و یەکجار هەستیار لەخۆدەگرێت: یەکەم، تێکدان و لەناوبردنی هەرسێ پێگە سەرەکییە ئەتۆمییەکەی ئێران کە چالاکی پیتاندنیان تێدا ئەنجام دەدرێت. دووەم، ڕادەستکردنی تەواوی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی ئێران بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تاران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە قورسانەدا، واشینتۆن لە خاڵی سێیەم دا تەنها ئاماژەی بە کەم کردنەوەیەکی زۆر سنووردار و سەرەتایی سزاکانی سەر ئێران کردووە، بە جۆرێک کە متمانەی تەواو بە هەنگاوەکانی تاران بکرێت.