ئەفشین حسێن پەناهی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ئەفشین حسێن پەناهی چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، دوای چواردە ڕۆژ دەست بەسەری بە دانانی بامتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کرابوو.