ترامپ : هێندووستان لەبری ئێران نەوت لە ڤەنزۆئێللا دەکڕێت
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند : “ئێمە ئێستا گرێبەستەکەمان كردووە، لانیکەم لە خاڵە جەوهەرییەكەدا گەیشتووینە ڕێككەوتن”.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئەمریکا بە هێندووستانی ڕاگەیاندووە، بەم نزیکانە دەتوانێت دەست بە کڕینی نەوت لە ڤەنزۆئێللا بکاتەوە بۆ ئەوەی جێگەی بەشێک لە هاوردەکردنی نەوتی ووڵاتەکەی لە ڕووسیا بگرێتەوە.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، هەروەها چین دەتوانێت لەگەڵ ئەمریکادا بۆ کڕینی نەوتی ڤەنزۆئێللا بگاتە ڕێكەوتن.