ترمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ شازادەی جانشینی سەعوودیە : هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بڕیارێکی درووست بوو

Dîroka Belavkirin :
ترمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ شازادەی جانشینی سەعوودیە : هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بڕیارێکی درووست بوو
پەیامی کورد    ...   ترمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ شازادەی جانشینی سەعوودیە : هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بڕیارێکی درووست بوو

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سەعوودیە، ڕایگەیاند، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕێگر بوو لە بەدەستهێنانی هێزی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران و عەرەبستانی خستە پێگەیەکی لەبارەوە.

ترامپ ڕوونیشی کردەوە کە ئۆپراسیۆنەکە بە فڕۆکەی جەنگی بی-2 ئەنجام دراوە و فڕۆکەوانەکان ساڵانێکە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە پێش ئەوەی ئەرکەکە ئەنجام بدەن.

بە ووتەی ناوبراو، ئەم کۆمەڵە فڕۆکەوانە ماوەی ٢٢ ساڵە مەشق و ڕاهێنانیان بۆ ئۆپراسیۆنێکی لەو شێوەیە کردووە و نەوەکانی پێشووش مەشقی هاوشێوەیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ سەرۆکێک پێش ئەو ڕێگەی بەو ئۆپراسیۆنە نەداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری مووڵەت دان بە هێرشەکە "کارێکی درووستە" و هەر بۆیەش فەرمانی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی دەرکردبوو.