پەیامی کورد- حومس... تەقینەوەیەک لە ناو مزگەوتێک لە حومس گیانی ڕوویدا... کوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی ٢١ کەسی دیکە
تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناو مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالیب لە گەڕەکی "وادی ئەلزەهەب" لە شاری حومس، بووە هۆی کوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی ٢١ کەسی دیکە؛ ئەمەش وەک ئامارێکی سەرەتایی کە ئەگەری زیادبوونی هەیە بەهۆی هەبوونی باری تەندروستی ناجێگیر لە ناو بریندارەکاندا.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ناوخۆو لە حومس ڕاگەیاند، بۆمبەکە لە ناو مزگەوتەکەدا تەقیوەتەوە، ئەمەش وایکردووە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ شوێنەکە گەمارۆ بدەن، هاوکات تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان.
دەسەڵاتە ئەمنییەکان جەختیان کردەوە کە تا ئێستا زانیارییەکی ڕوون دەربارەی ئەو لایەنەی تەقینەوەکەی ئەنجامداوە لەبەردەستدا نییە، ئاماژەیان بەوەش کرد کە لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕاوەدوونانی تێوەگلاوان بەردەوامن. هەروەها ڕوونیان کردەوە کە ئامانج لە هێرشەکە "نانەوەی فیتنە و ئاژاوەیە لە پارێزگای حومس"، داواشیان لە هاووڵاتییان کرد کە دەنگۆ بڵاونەکەنەوە و چاوەڕێی زانیارییە فەرمییەکان بن.