جان بۆڵتن : ئەگەر ئامانج گۆڕینی ڕژێمی ئێران بێت، ئەوە بە یەک هێرش بەدی نایەت

Dîroka Belavkirin :
جان بۆڵتن : ئەگەر ئامانج گۆڕینی ڕژێمی ئێران بێت، ئەوە بە یەک هێرش بەدی نایەت
جان بۆڵتن : ئەگەر ئامانج گۆڕینی ڕژێمی ئێران بێت، ئەوە بە یەک هێرش بەدی نایەت

جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێ، ئەگەر ئامانجی چالاکی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی "گۆڕینی ڕێژیم" بێت، هێرشێکی سنووردار کار ناکات و زنجیرەیەک هێرشی یەک لە دوای یەک و ستراتیژی دەبێ لە بەرنامەی کاردا بێت.

بۆڵتن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی نیوز نەیشن جەختی لەوە کردەوە: پێویستە بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و ستراتیژی هەڵسوکەوت بکەین و چەندین هێرش لەبەرچاو بگرین بۆ ئەوەی هەم تواناکانی ڕژێم لە بواری ئەتۆمی و تیرۆردا لاواز بکەین و هەم دەسەڵاتەکەی بۆ سەرکوتکردنی گەل لە ناوخۆی ووڵات کەم بکەینەوە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ قەیرانی هاوكاتی ناوخۆیی و دەرەكی، لە ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵكی تا فشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕووبەڕوویە.