پەیامی کورد ... هۆشداری ناتانیاهوو بە کۆماری ئیسلامی : هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بە ووڵامێکی بێ وێنە بەرەوڕوو دەبێتەوە
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە هەر "هەڵەیەکی گەورە"ی تاران و هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بە ووڵامێک بەرەوڕوو دەبێتەوە کە پێشتر وێنەی نەبووە.
ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر ڕژێمی ئێران هەڵەیەکی گەورە بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ووڵامی ئێمە بە هێزێک دەبێت کە پێشتر نەبیندراوە.
لە درێژەدا ئاماژەی بە پەیوەندییە نزیکەکانی تەلئەڤیڤ لەگەڵ ئەمریکا کرد و ووتی : ترامپ هەر بڕیارێک بدات، ئیسرائیلیش بڕیاری سەربەخۆی خۆی دەدات، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و بە تەواوی بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین.