پەیامی کورد ... جان بۆڵتن: پێویستە ترامپ لە زووترین کات دا بڕیار لەسەر کۆماری ئیسلامی بدات
جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی نەیشن جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ لە زووترین کات دا بڕیارێک لەبارەی کۆماری ئیسلامی بدات.
بۆڵتن بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی ترامپ لە کاتی ڕاپەڕینی جەماوەری دا ووتی : سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر بە هۆشداری دانی کۆماری ئیسلامی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران هەڵوێستی خۆی ڕوون کردۆتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بتوانرێت بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی، ئەوا هەرێمێکی تەواو جیاواز لەبەردەممان دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، باسی لە چارەنووسی گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری ڕووخانی ئەم ڕێژیمە کرد و ووتی : ئەم گرووپانە بە دڵنیایی یەوە هەوڵ دەدەن پشتیوانی خۆیان لە سەرچاوەی دیکەوە دەستەبەر بکەن.
بەڵام بۆڵتن جەختی لەوە کردەوە کە لەدەست دانی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی، ئاڵنگاری و کێشەی جیددی بۆ گرووپەکانی وەک حیزبۆڵڵای لوبنان، حووسییەکانی یەمەن، حەماس لە غەززە و میلیشیا شیعەکان لە عێراق درووست دەکات.